English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند بڕیارێک لە بارەی یارییەکانی خولی عێراقی درا
2020-01-25 [10:37 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ لێژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراقی کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی ئەنجامدا سەبارەت بە چارەنووسی خولی عێراقی. 

لەکۆبوونەوەکەش ئەم بڕیارانە درا . 

- خولی نایابی عێراق لە رۆژی (٢٠-٢-٢٠٢٠) دەست پێ دەکات.

- ئەم وەرزە ھیچ یانەیەک دانابەزێت.

- ھەریەیەکە لە یانەکانی (زاخۆ، کەرخ، دیوانیە، قاسم، سەماوە) لە خولەکە بەفەرمی کشانەوە.

- ١٥ یانە بەشداری لە خولەکە دەکات بەسەر سێ کۆمەڵە دابەش دەکرێن لە ھەر کۆمەڵەیەک لە پێنچ یانە پێک دێت و (٢) یانە بۆ قۆناخی کۆتایی سەردەکەوێت.

- یارییەکانی ھەر سێ کۆمەڵە بەشێوازی چوون و ھاتن لە یاریگاکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەرێت.
- ھەر سێ رۆژ جارێک یارییەکان ئەنجام دەدرێت.

- نافەرمی چاوەروان دەکرێت یارییەکان لە ھەر سێ شاری ( ھەولێر، دھۆک، سلێمانی) ئەنجام بدرێت.

- یارییەکانی قۆناخی کۆتایی کە لە شەش یانە پێک دێت بەشێوازی خول بەیەک قۆناخ ئەنجام دەدرێت، ئەگەر باروودۆخی شاری بەغداد جێگیر بوو ئەوە لە بەغداد ئەنجام دەدرێت بەپێچەوانەوە ئەویش لە ھەرێمی کوردستان بەرێوە دەچێت.

- ھەر سێ یانەی شورتە و زەورا و قوە جەویە لە سەرەوەی کۆمەڵەکان دەبن.

سەرچاوە | پەیجی رۆژنامەنووسی وەرزشی
رێبین رەمزی
 





ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad