English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی چین: ئێمە لە مەترسیداین، كۆرۆنا بە خێرایی تەشەنە دەكات
2020-01-25 [04:23 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی چین شی چین بینگ لەمیانی پشوی ساڵی نوێی مانگی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتەكەی سەبارەت بە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی ئەنجام دا، رایگەیاند، وڵاتەكەی رووبەرووی رەوشێكی زۆر مەترسیدار بووەتەوە، بەشێوەیەك ڤایرۆسی كۆرۆنا بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە.

تەلەفزیۆنی فەرمی راپۆرتێكی بڵاوكردەوە، باسی لەوە كرد، زیاتر تیشك خراوەتە سەر كەلوپەل و پێداویست و پسپۆڕان لە چەند نەخۆشخانەیەكی دیاریكراودا بۆ چارەسەركردنی حاڵەتە توندەكان لەگەڵ دوانەخستنی چارەسەرەكان بەهۆی گرانی نرخەكان، هەروەها كەلوپەلی پێویست بۆ هەرێم هۆبی و پایتەختەكەی وهان دابین دەكرێت.

ئەو تەلەفزیۆنە وت، ئەو زانیاریانەی تایبەت بەم ڤایرۆسە بڵاو دەكرێتەوە، دەبێت ورد و خێرا و روون بێت.

ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاند، لەسەرتاسەری وڵات 1287 تووشبووی هەوكردنی سییەكان ڤایرۆسی كۆرۆنا دڵنیا بووەتەوە و تۆمار كراون، لەوانە 237 توشبوو لە حاڵەتێكی مەترسیدار دان.

لیژنەی نیشتمانی تەندروستی باسی لەوە كرد، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووتە هۆی مردنی 41 كەس لەوانە 39 كەسیان لە هەرێمی هوبی ناوەڕاستی چین بووە، كەسێكیش لە هەرێمی خوبی لە باكور و یەكێكی دیكە لە هەرێمی هیلۆنگجیانگ لە باكوری رۆژهەڵاتی چین بووە.

هەروەها 1965 كەسیش بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون.

روونی كردەوە، تەشەنەسەندنی ئەم ڤایرۆسە گەیشتووەتە هەرێمی شینگهای، بەهۆیەوە ئەو ناوچانەی ئەو ڤایرۆسەی لێ بڵاوبووەتەوە گەیشتە 30 هەرێم.

هەروەها 10 توشبوو لە هۆنگكۆنگ و ماكاو و تایوان یەكلا بووەتەوە.

هەروەها 4 حاڵەت لە تایلاند و سێ حاڵەت لە ژاپۆن و دوو كەس لە كۆریای باشور و دوو حاڵەت لە ئەمەریكا و دووش لە ڤێتنام و سێ توشبوو لە سەنگافورە و دوو كەس لە فەرەنسا و یەكێكیش لە نیپال تووش بووە.

 





ئەم هەواڵە 4342جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad