English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق باس لە هەواڵی فرۆشتنی زەوی باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن دەكات
2020-01-25 [05:11 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی عێراق قسە لەبارەی ئەو هەواڵەوە دەكات كە باس لە فرۆشتنی زەوی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە واشنتۆن دەكات بە رووبەری 2500 مەترە.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا وتی، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵێك بڵاو بووەتەوە، باس لەوە دەكات كەوا وەزارەتی دەرەوەی عێراق زەوی باڵیۆزخانەی لە واشنتۆن بە رووبەری 2500 مەتر فرۆشتووە، لەبری ئەوەی زەویەكی لە دووری شارەكە بە رووبەری 500 مەتر كڕیوە.

بەیاننامەكە وتیشی، وەزارەت ئەو هەواڵانە رەت دەكاتەوە، جەختی لەوەش كردەوە، ماڵوموڵكی عێراق لەدەرەوە كە نێردەكانی وڵاتی لەسەرە هەروەكو خۆیەتی بەبێ گۆڕانكاری، هیچ خانووبەرەیەك و باڵەخانەیەكی موڵكەكان نەفرۆشراوە، بەڵكو لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدا بەدواداچوون و هەماهەنگی بۆ پاراستنی سەرجەم موڵكەكانی عێراق لە دەرەوە دەكات.

باسی لەوەش كرد، نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە داوا لە هەموولایەك دەكات بەوردی و دروستی هەواڵەكان بڵاو بكەنەوە، سەرچاوە فەرمییەكان وەربگرن، هەروەها بۆ پاراستنی شكۆی ئەو وەزارەتە كە پەنجەرەیەكە نوێنەرایەتی عێراق لە دەرەوە دەكات، كار بۆ بەرژەوەندی عێراق و رەوەندی عێراق لە دەرەوە دەكات.

 

 





ئەم هەواڵە 838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad