English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمساڵ پێشبینیی ھاتنی چوار ملیۆن گەشتیار دەکرێت
2020-01-25 [05:47 AM]

ZNA - هەولێر


 

نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، رایگەیاند، پلانی ستراتیژیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کەرتی گەشتیاری تا ساڵی ٢٠٢٥ ئامادە کراوە، بەڵام ئێمە ئێستا کار لەسەر جێبەجێکردنی پلانی ئەمساڵی گەشتیاری دەکەین و پێشبینیی ھاتنی چوار ملیۆن گەشتیار بۆ ھەرێمی کوردستان دەکەین.

نادر رۆستی وتیشی، لە ساڵی ڕابردوودا پلانی گەشتوگوزار ٧٨%ی جێبەجێ کراوە و سێ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردبوو، دەمانەوێ بۆ ئەمساڵیش بە ھەمان شێوە پلانەکە وەک خۆی بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاری جێبەجێ بکرێت.

باسی لەوەش كرد، رەوشی ناوچەکە و ئاڵۆزییەکانی عێراق کاریگەریی خۆی لەسەر کەرتی گەشتیاریی ھەرێمی کوردستان ھەبووە، چونکە سەرهەڵدانی ئاڵۆزی لە عێراق و ناوچەکە کاریگەری لەسەر ھاتنی گەشتیاران ھەیە، سەرەڕای ئەوەش، گەشتیاران ھەرێمی کوردستان بۆ گەشتکردن بە ناوچەیەکی سەقامگیر دەزانن.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2863جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad