English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماره‌ی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ چین به‌رزده‌بێته‌وه‌
2020-01-26 [06:50 AM]

ZNA- هه‌ولێڕ


لە چین بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هەناسەکێشانی "کۆرۆنا" کە تا ئێستا گیانی 41کەسی لەو وڵاتە ئەستاندووە، بەشێک لە دیواری گەورەی چین و تۆڕی گواستنەوەی لە 10 شار داخست و بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، زیاتر لە 1400 کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە.

هەندێ سەرچاوەی دیکەش باس لە گیان لەدەستدانی زیاتر لە 50 کەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە دەکەن و بەشێک لە وڵاتانی جیهانیش ڕێوشوێنی تایبەتی تەندروستییان گرتووەتە بەر و بەتایبەت تووشبوونی خەڵکی چین بەم ڤایرۆسە لە چین بووەتە ترس و دڵەڕاوکێ بۆ دانیشتوان.

 بە گوتەی شی جین‌پینگ، سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ڤایرۆسەکە زۆر تەشەنەی سەندووە و وڵاتەکەیان لە دۆخێکی ناجێگیر دایە، بەتایبەت لە شاری ڤۆهان حاڵەتی نائاسایی ڕاگەیەندراوە و بەشێک لە وڵاتان هاووڵاتیانی خۆیان لەو شارە بردووەتە دەرەوە.

تۆڕی تەندروستیی جیهانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نەناسراوە، لە وڵاتی چیندا "بارودۆخی نائاسایی" ڕاگەیاندووە.

هاوکات داخرانی تۆڕی گواستنەوەی١٠ شاری چین لە بەرەبەری ساڵی نوێی ئەو وڵاتە، بووەتە هۆی سەرلێشێواویی١٠ ملیۆن کەس.

هاوکات تەلەڤیزیۆنی چین، ڕۆژی هەینی، بەبێ وردەکاری، ڕای گەیاند کە بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە شورای حکوومەتی پێک هێنراوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتی ئەو تەلەڤیزیۆنەدا هاتووە کە ئەو ڤایرۆسە هەتا ئێستا چارەسەریی بۆ نەدۆزراتەوە و بەرپرسان و ناوەندە خۆجێییەکان دەبێ بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، هەوڵی زیاتر بدەن.

هەتا ئێستا شەش جۆر ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزراوەتەوە و بەم حاڵەتش بووە بە ٧ جۆر.





ئەم هەواڵە 4255جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad