English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جەواد زەریف وەڵامی ترەمپ دەداتەوە
2020-01-26 [08:10 AM]

ZNA-هەولێر


محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا دەداتەوە ودەڵێ "ترەمپ لە قسەكانی من تێنەگەیشتووە"، داوای لێ دەكات، با بەباشی دەقی قسەكانی بخوێنێتەوە. راشیدەگەیەنێت "پێویستە ترەمپ سیاسەتەكانی لەسەر بنەمای راستەقینە دابڕێژێت".

محەمەد جەواد زەریف، لە تویتێكدا وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا دەداتەوە و دەڵێ "ترەمپ لە پەیامەكەی من تێنەگەیشتووە و پێویستە سەرۆكی ئەمەریكا سیاسەتەكانی دەرەوەی وڵاتەكەی لەسەر بنەمای راستەقینە دابڕژێت نەك بەپێی ھەواڵی میدیاكان وەرگێڕەكانی زمانی فارسی".

وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەكەیدا، دەقی وتەكانی خۆی لەگەڵ رۆژنامەی شپیگلی ئەڵمانی بڵاو كردووەتەوە و دەشڵێت "ترەمپ لە قسەكانی من تێنەگەیشتووە و با بەباشی دەقی قسەكانم بخوێنێتەوە".

پێشتر دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە كردبوو، كە وەزیری دەرەوەی ئێران گوتویەتی وڵاتەکەی بە هەڵگرتنی سزاکان ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا بکات، لە بەرامبەردا ترەمپ نووسیویەتی "نەخێر سوپاس، وەک وەڵامێک کە واشنتن بە هەڵگرتنی سزاکان ئامادە نییە دانوستان لەگەڵ تاران بکات".

 





ئەم هەواڵە 4243جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad