English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە ئەستێرەیەکی بەدەست ھێنایەوە 
2020-01-26 [12:35 PM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی بەرشەلۆنە نزیکبووتەوە لە بەدەست ھێنانەوەی یاریزان عوسمان دیمبلی ، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێک لە یاریگاکان دابڕابوو . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، عوسمان دیمبلی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە نزیکبووتەوە لە گەڕانەوە بۆ یاریگاکان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، دیمبلی بەشداری بەشێکی راھێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە کردووە و پێدەچێت بەشداری یاری داھاتووی یانەی بکات لە بەرامبەر یانەی لیڤانتی. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، کیکی سیتین راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە یاری جامی شای ئیسپانیا لەبەرامبەر یانەی لیگانیس چەند خولەکێک یاری بە دیمبلی دەکات . 

دیمبلی لە ھاوینی ٢٠١٧ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە کرد و لەو کاتەوە ھەشت جار تووشی پێکان بووە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور کەتووتەوە. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1096جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad