English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا داوا له‌عێراق ده‌كات باڵیۆزخانە و بەرژەوەندییەكانی بپارێزێت
2020-01-27 [06:50 AM]

ZNA – هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت "دۆخی ئێستای عێراق بەھۆی میلیشیاكانی سەربە ئێران ئاڵۆزە"، داواش لە حكوومەتی عێراق دەكات باڵیۆزخانە و بەرژەوەندییەكانی بپارێزێت.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند "دۆخی ئاڵۆزی ئێستای عێراق، بەھۆی میلیاشیاكانی سەر بە ئێرانەوەیە و لە مانگی ئەیلوولی رابردووەوە 14 جار ئێران و میلیشیاكانی سەر بەو وڵاتە ھێرشیان كردووەتە سەر باڵیۆزخانەكەمان لە عێراق".

داواش لە حكوومەتی عێراق دەكات، ئەركەكانی بەجێبھێنێت لە پارێزگاریكردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژە بەوەشدەكات "تا ئێستاش دۆخی ئەمنی ئاڵۆزە و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران ھەڕەشەن، بۆیە لە حاڵەتی ھۆشداریداین و چاومان لەسەر دۆخەكەیە".

درەنگانی شەوی رابردوو به‌ چه‌ند موشه‌كێك ھێرشێكی مووشەكی كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا. بەپێی ھەواڵی میدیاكانی عێراق كەسێك بریندار بووە.

 





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad