English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چی بەسەر جەستەدادێت ئەگەر زەیتونی رەش بخۆیت
2020-01-27 [12:06 PM]

​ZNA- هەولێر


لە ئەنجامی توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە زەیتونی رەش چەندین سودی گرنگی هەیە، بەهۆی پێکهاتە خۆراکیەکانی چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی دەکات، جەستە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان داپارێزێت، لە گرنگترین سودەکانی.

یەکەم: بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە چەوری ترشی، ئۆمێگا 3، هەروەها چەوری تەندروستی تێدایە، مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە.

دوەم: کۆلیسترۆڵی خوێن نزم دەکاتەوە، تەندروستی دڵ دەپارێزێت.

سێیەم: تەندروستی چاو دەپارێزێت، پارێزگاری لە ئاستی بینین دەکات، چاو لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان دەپارێزێت.

چوارەم: رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە، مەترسی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن، پێست و مەمک کەمدەکاتەوە.

پێنجەم: چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست دەکات، وەکو نەخۆشی ئەگزیما و سەدەف.

شەشەم: دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و ئاسن، جوڵەی ریخۆڵەکان باشتر دەکات، دژی نەخۆشی قۆڵۆن دەحەنگێت.

حەوتەم: ئازار کەم دەکاتەوە، چونکە یارمەتی گەشەکردنی ئەو ئەنزیمانە دەدەن کە بەرپرسن لە کەمکردنەوە ئازار.

هەشتەم: پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە.

نۆیەم: دژی نەخۆشی ئەلزەهایمەرە، چونکە زەیتون دەوڵەمەندە بە ماددەیەک کە پێی دەوترێ "ئۆلیکانتال" کە کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بە نەخۆشی زەهایمەر.

دەیەم: قژ بەهێزدەکات، رێگری لە روتانەوەی قژ دەکات، نیشانەکانی پیری دوادەخات، چرچی روخسار کەم دەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 3244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad