English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فرسەت سۆفی: زێدەڕۆییەكانی سەر كارەبا دەبڕین
2020-01-27 [11:32 AM]

ZNA-هەولێر


پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داھاتوو دەست بە بڕینی زێدەڕۆییەکانی سەر کارەبا دەکەن و ھەموو کەسێک دەگرێتەوە و ھیچ کەس پارێزبەندی لەسەر نییە.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەڵمەتی بڕینی زێدەڕۆییەکانی سەر کارەبا بەردەوامە و بڕیاریانداوە لە سەرەتای مانگی داھاتوو دەست بە بڕینی زێدەڕۆییەکانی سەر کارەبا دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش قسەیان لەگەڵ ھەموو قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکان کردووە.

گوتیشی: "بڕینی کارەبای زێدەڕۆ ھەموو کەس دەگرێتەوە و ھیچ کەسێک پارێزبەندی لەسەر نییە، لیژنەیەک بۆ ئەم مەبەستە پێکھێنراوە".

راشیگەیاند: "پرۆسەی بەستنی پێوەری کارەبا لە ھەولێر بەردەوامە، بەتایبەتی لەو یەکە نیشتەجێبوانەی کە پێشتر رێگەیان پێنەدراوە، بۆ بڕینی کارەبای زێدەڕۆش لەو شوێنانە دەست پێدەکەین ئەوانەی لە کۆمەڵگەی پێیان دەگوترێت دەستڕۆیشتوون".

پارێزگاری ھەولێر ئەوەشی خستەروو: "ئێستا ٢٠% کارەبای ھەولێر دەدزرێت".

فرسەت سۆفی، ئاماژەی بەوەشدا: "وەک پارێزگا بڕیارمانداوە لەمەودوا کۆمپانیاکانی کاری ئینتەرنێت دەبێ پابەندبن بە رێنماییەکانی ئێمە و شارەوانی، نابێ چیتر شەقامەکان خراپ بکەن، ئەگەر ھەر شوێن نەبوو و شەقامەکانیان خراپ کرد، دەبێ دوای تەواو بوونی پڕۆژەکە رێگاکە چاکبکەنەوە".

لەبارەی کێشەی کەمبوونەوەی رێژەی غازی ماڵان لە ھەولێر فرسەت سۆفی رایگەیاند: "ھیچ شتێک بەناوی قەیرانی غاز لە ھەولێر نییە، بەڵکو کێشەیەک ھەیە لە گواستنەوەی غاز لەنێوان دوو کۆمپانیا، بۆ ئەمەش جەخت لەو کۆمپانیایانە دەکەینەوە کە کێشەکەیان چارەسەر بکەن و دڵنیایی دەدەینە خەڵک کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەی کەمی غاز چارەسەر دەکرێت".





ئەم هەواڵە 2356جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad