English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ساسان عەونی: به‌ یه‌كسانی كارده‌كه‌ین و نابێ چیتر سامانی ئاو بەفیڕۆ بدرێت
2020-01-27 [11:36 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وۆركشۆپێكی سەبارەت بە گرفت و ئاستەنگەكانی ئاو و چارەكردنی ساز كرد، كە تێیدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، بە جدییەتەوە كار بۆ چارەكردنی گرفتەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان دەكەن.

لە میانەی وۆركشۆپەكەیاندا، ساسان عەونی ئاماژەی بەوە دا، كە هەموو هەوڵێكیان وەك وەزارەتی شارەوانی ئەوەیە، بە یەكسانی و بێ جیاوازی، ئاو بە سەر دانیشتووانی هەرێمی كوردستاندا دابەش بكەن، هاوكات ئەو جۆرە وۆركشۆپانەشی بۆ یەكخستنی پڕۆژەكانی سێكتەری ئاو بە زۆر گرینگ وێنا كرد و جەختیشی لەوە كردەوە، كە پشتگیری دەكەن و، ئامادەی هەموو جۆرە ئاسانكاری و هاوكارییەكن لە پێناو باشتركردن و پێشخستنی سێكتەری ئاو لە هەرێمی كوردستاندا.

وەزیری شارەوانی دووپاتیشی كردەوە، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان زۆر جدییە لە هەموو ئەو بابەتانەی، كە پەیوەستن بە سێكتەری ئاو و بەرەوپێشبردن و كۆنترۆڵكردنی، بە شێوەیەك كە نابێ بوار بدەن چیتر ئەو سامانە نیشتمانییە بەفیڕۆ بدرێت.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دڵنیاییشی دا، كار دەكەن بۆ چارەكردنی كێشەی ئاو لەو شوێنانەی، كە وەك پێویست تا ئێستا ئاویان پێ نەگەیشتووە.





ئەم هەواڵە 2200جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad