English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تالیبان فرۆکەیەکی ئەمریکایی بەردایەوە
2020-01-27 [03:56 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەوفرۆکە نەفەرهەڵگرەی رۆژی دووشەممە ٢٧ی تشرینی دووهەم لە باشووری خۆرهەڵاتی ئەفغانستان کەوتە خوارەوە و زیاتر لە ١٠٠ کەس تێیدا کوژران، چەکدارانی تایبان خستوویانەتە خوارەوە.

بەرپرسانی ئەفغانستانی بەربوونەوەی فرۆکەیەکیان لە پارێزگای "غەزنەی" پشت‌راست کردووەتەوە، بەڵام ئاماژەیان به هۆکاری کەوتنەخوارەوەی نەکردووە و تالیبانیش دەڵێت فڕۆکەکە هەڵگری سەربازانی ئەمریکایی بووە.      

زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی گروپی تالیبان دەڵێت " فرۆکەیەکی داگیرکەرانی ئەمریکاییان لە پارێزگەی غەزنەی خستووەتە خوارەوە."                              

گوتەبێژی تالیبان رایگەیاندووە، "ژماریەکی زۆر لە ئەفسەران و سیخوڕانی ئەمریکایی لە فڕۆکەکە دابوونە و هەموویان کوژراون."

بەر لە لێدوانی گوتەبێژی تالیبان، بەرپرسانی ئەفغانستانی رایانگەیاندبوو فڕۆکەکە سەر بە کۆمپانیای "ئاریانا" بووە، بەڵام کۆمپانیاکە خێرا ئەم هەواڵەی بەدرۆ خستەوە و رایگەیاند هیچکام لە فڕۆکەکانی ئەوان تووشی رووداوی ئەوا نەهاتوون.





ئەم هەواڵە 2188جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad