English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی عێراقی: داعش لە 14 گوند بە ئاسانی هاتووچۆ ده‌كه‌ن
2020-01-28 [06:55 AM]

ZNA- هه‌ولێڕ


ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پێكهاتەی سوننە، باس لە گرنگیی مانەوەی هێزەی ئەمریكا لە عێراق دەكات و دەڵێت چەکدارانی داعش لە 14 گوندی سنووری نێوان دیالە و سەلاحەدین تەراتێن دەكەن.

عەبدولخالق عەزاوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق، لەمبارەوە  رایگەیاند: "لە سنووری نێوان دیالە و سەلاحەدین لە پشت دەشتاییەكانی شارۆچكەی "ئامرلی"یەوە، چەکدارانی داعش لە 14 گوندا زۆر بە ئاسانی تەراتێن دەكەن."

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "لەو گوندانەدا داعش بەتایبەت بە شەوان دەسووڕێنەوە و خۆیان رێك دەخەنەوە."

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بە پێویستی زانی بۆ پاراستنی دۆخی ئەمنیی عێراق، چونكە داعش لە خۆ  رێكخستنەوە دایە.





ئەم هەواڵە 1009جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad