English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ پلانی نوێی وڵاتەکەی لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرا دەکات
2020-01-28 [07:00 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆکی ئەمریکا پلانی نوێی وڵاتەکەی لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چۆنێتیی چارەسەرکردنی کێشەکانی، ئاشکرا دەکات.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندبوو، کە کاتژمێر 17:00ـی رۆژی سێشەممە 28-1-2020 بە کاتی گرینیچ (کاتژمێر 1ـی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بە کاتی هەولێر)، پلانەکەی ئاشکرا دەکات.

پلانەکە، کە بە گرێبەستی سەدەش ناو دەبرێت، بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتییە لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، بەڵام تا ئێستا فەلەستینییەکان رەتی دەکەنەوە.

بە گوتەی چاودێرانی سیاسی، گرێبەستی سەدە تەنیا تایبەت نییە بە ئاشتەوایی نێوان ئیسرائیل و فەرەنسا، بەڵکو زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە.

چاودێران پێشبینی دەکەن بەهۆی ئەو گرێبەستەوە، کە ئەمریکا چەند ساڵێکە کاری بۆ دەکات، عێراق بەسەر سێ وڵاتی کوردستان، سوننە و شیعەدا دابەش دەبێت.





ئەم هەواڵە 4057جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad