English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان: سعوودیه‌ پاڵپشتی له‌مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كات
2020-01-28 [10:19 AM]

ZNA - هەولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌، رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق  بمێننه‌وه‌ و نه‌كشێنه‌وه‌، چونكه‌ به‌ كشانه‌وه‌یان له‌ عێراق، ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ خراپ ده‌بێت.

فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ "CNN" تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی بوونی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ و گوتی: "بوونی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ شكست پێ هێنانی رێكخراوی داعش و دووباره‌ سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا.

فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان باسی له‌ هاوپه‌یمانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكای كرد و گوتی: "جارێكی دیكه‌ ئه‌مریكا سه‌لماندیی كه‌ هاوپه‌یمانێكی باوه‌ڕپێكراوی وڵاته‌كه‌مانه‌ ئه‌و كاره‌یش په‌یوه‌سته‌ به‌ ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه‌".

هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد كه‌ به‌باشی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگریی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ ئاسایشی ناوچه‌كه‌ كار ده‌كه‌ن و له‌وباره‌وه‌ هه‌مانگی باشیش له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌.





ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad