English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی نه‌خوشی كۆرۆنا شاری ووهانی چینی به‌ ته‌واوه‌تی به‌ دنیای ده‌ره‌وه‌دا داخرا
2020-01-28 [10:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ووهان، شارێكی 11 ملیۆنییه‌ و ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتی چین، سه‌ره‌تا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه‌ به‌ (نۆڤاڵ كۆرۆنا ڤایرۆس) ناسراوه‌، له‌وێ ده‌ركه‌وت و یه‌كه‌م حاڵه‌ته‌كان له‌و شاره‌ تۆمار كراون.

به‌ گوێره‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی چین دوای زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشی، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین بڕیاریاندا شاره‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی به‌ دنیای ده‌ره‌وه‌دا دابخه‌ن و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هاتووچۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌ نه‌كرێت ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێویسته‌ هاتووچۆ بكه‌ن به‌ ئاگاداری به‌رپرسان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت مه‌رجه‌كانی خۆپارێزی به‌رامبه‌ر به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ره‌چاو كردبێت.

ئه‌گه‌رچی تا ئێستا به‌ ته‌واوه‌تی نه‌سه‌لمێنراوه‌ سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ چییه‌، به‌ڵام هه‌ندێك باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ رێگه‌ی شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌ و ماری كۆبرایه‌، هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ش ده‌ڵێن خواردنی ده‌ریایی و به‌شێكیش ده‌ڵێن كه‌ ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كانن.

هه‌ربۆیه‌ وه‌ك رێكاری سه‌ره‌تاییه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین، ته‌واوی فرۆشگای خواردنه‌ ده‌ریاییه‌كانیان داخست، ئینجا هۆشداریان به‌ خه‌ڵكدا بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ بپارێزن، كه‌ تا ئێستا ئێستا چاره‌سه‌ر و پێكوت (ڤاكسینی تایبه‌ت) بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ نییه‌، ته‌نها ده‌رمانی تایبه‌تی ئه‌نلفۆنزا و هه‌ڵامه‌ت نه‌بێت.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان، تا ئێستا 81 حاڵه‌تی مردن به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ تۆماركراوه‌ و زیاتر له‌ 2800 كه‌سیش تووشبوونه‌. هاوكات له‌ 14 وڵاتی دیكه‌ش حاڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كه‌ تۆماركراوه‌، كه‌ دوایین وڵات، ئه‌ڵمانیا بوو.





ئەم هەواڵە 4021جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad