English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا و ڕووسیا لە سەر نەوتی سووریا ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن
2020-01-28 [11:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


گۆڤاری ئۆیل پرایز گۆڤارێکی تایبەتی بواری نەوت و گازە و لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی هۆکاری ئەم بابەتە ئەوەیە کە هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ڕووسیا هەوڵ دەدەن کۆنتڕۆڵی ناوچە نه‌وتییه‌كانی باکووری سووریا بەدەستەوە بگرن.

گۆڤاره‌كه‌ باسی ركابه‌ری و مشتومڕی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لە سەر نەوتی سووریا دەکات و دەڵێت هەموو جووڵە و کارەکانی ئه‌و دوو وڵاته‌ لە سووریا بۆ ئەوەیە کۆنتڕۆڵی کێڵگە نەوتییەکان و سەرچاوەی سامانی ئەو وڵاتە بەدەستەوە بگرن.

زۆر ڕاپۆرت و هەواڵ بە دەست دەگات کە ئەمریکییەکان و ڕووسەکان لە باکووری سووریا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕووبەڕووبوونەوەیان بووە.

هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سووریا ڕێگرییان لە یەکتر کردووە کە بە ئازادانە لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا جووڵە بکەن. ئەوەش ناوچەیه‌کی دەوڵەمەندە لەبارەی سامانی سروشتی و کێڵگەی نەوتییەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە لێدوانەکانیدا لەبارەی سووریاوە وتوویەتی گرینگترین خاڵ لای ئەوان ئەوەیە کۆنتڕۆڵی نەوتەکەی سووریا بەدەستەوە بگرن و پاساوی ئیدارەی ترەمپیش بۆ ئەم بابەتە ئەوەیە کە دەیانەوێت ڕێگری بکەن لەوەی دیسان کێڵگە نەوتییەکانی باکووری سووریا بکەوێتەوە دەستی داعش.

ئۆیل پرایز دەشنووسێت گرژیی نێوان ئەمریکییەکان و ڕووسییەکان لە سووریا پاش ئەوە تەشەنەی سەند کە ترەمپ لەبارەی کێڵگە نەوتییەکانی باکووری سووریاوە قسەی کرد و دیارە ململانێکە جدیتر و ئاڵۆزتر دەبێت.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 4021جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad