English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی "دزی بەغدا" لە ئەمریکا و کەنەدا نمایشدەکرێت
2020-01-28 [11:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


فیلمی میسری "دزی بەغدا" لە دوای نمایشکردنی لە میسر، بڕیارە لە وڵاتانی کەنداو و ئەمریکا و کەنەدا نمایشبکرێت.

 

نمایشکردنی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 22 ئەم مانگە لە سەد هۆڵی سینەمایی لە میسر دەستیپێکرد.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ماوەی چوار رۆژدا حەوت ملیۆن و 400 هەزار جونەیهی لە میسر بەدەستهێنا.

 

محەممەد ئیمام، فەتحی عەبدولوەهاب، یاسمین رەئیس و ئەمینە خەلیل لەم بەرهەمدا رۆڵدەگێڕن و لە دەرهێنانی ئەحمەد خالید موسایە.

 

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و  کۆمێدییەکانە و باس لە گرووپێک دەکات کە بەدوای گەنجینەیەکدا دەگەرێن.

 





ئەم هەواڵە 7321جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad