English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌ناڵی ئاسمانی دیجله‌ داخرا
2020-01-28 [12:56 PM]

ZNA-هەولێر


سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند کە ھێزێکی ئەمنی ھەڵیکوتاوەتە سەر کەناڵی ئاسمانی دیجلە لە بەغدا و دایخستووە.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکدا گوتی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ھێزێکی ئەمنی سەربە وەزارەتی ناوخۆ ھەڵیکوتاوەتە سەر کەناڵی ئاسمانی دیجلە لە بەغدا.

بەگوتەی سەرچاوەکە، ھێزە ئەمنییەکە لەمیانی ھەڵکوتانەکەدا، کارمەندەکانیان لەناو کەناڵەکەدا کردووەتە دەرەوە و داوتر کەناڵەکەیان داخستووە.

ھیچ روونکردنەوە و زانیارییەک لەوبارەوە لەلایەن کاربەدەستانی عێراقەوە بڵاونەکراوەتەوە.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ دووشەممە حکوومەتی ئوردن بە بڕیارێک پەخشی کەناڵی ئاسمانی دیجلەی بۆ مانگێک لەو وڵاتە راگرت کە بارەگاکەی لە شاری عەممان-ە.

دەستەی راگەیاندنی ئوردن ھۆکاری بڕیارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە کەناڵی ئاسمانی دیجلە سەرپێچی یاسای نوێکردنەوەی مۆڵەتی پرۆگرامەکانی تەلەڤیزیۆنی کردووە.





ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad