English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد
2020-01-28 [01:01 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردنی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

د. محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: "کە ڕێکارەکەیان بەپێی ستانداردی جیھانییە و بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی پەتای کۆرۆنای چین، دەستیان بە پشکنین و ڕێکاری خێرا کردووە بۆ ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی وڵاتەوە دێنە ھەرێمی کوردستان".

ئەوەشی ئاشکرا کرد: "بەپێی بڕیارەکەیان، ھەر کەسێک گومانی نەخۆشییەکەی لێ بکرێت، ئەوا رەوانە ئەو شوێنە دەکرێتەوە کە لێوە ھاتووە، بەڵام تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی گومانلێکراو بەو ڤایرۆسە تۆمار نەکراوە".

ماوەی سێ ھەفتەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا شاری وۆڤانی چین و بەشێکی دیکە لە شارەکانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە و بەپێی دوایین ئامارەکان تاکوو ئیستا ١٠٦ کەس بەھۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە مردوون و زیاتر لە ٤٥٠٠ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون،  و جیا لە چین لە چەند وڵاتی دیکەش چەند حاڵەتێکی تووشبوون تۆمار کراون و زۆربەی وڵاتان ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوە و ڕێوشوێنی گونجاویان لە بەرانبەر ئەم ڤایرۆسەیان گرتووەتە بەر.

باسنیوز





ئەم هەواڵە 2311جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad