English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی نەوت بڕی هەناردەی و داهاتی نەوتیی مانگی رابردوو بڵاو دەکاتەوە
2020-01-28 [01:18 AM]

ZNA-هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی ھەناردە و داھاتی نەوتیی وڵاتەکەی لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨-١-٢٠٢٠، عاسم جیھاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، بڕی ھەناردەکراوی نەوتی لە کێڵگە جیاوازەکانی وڵاتەکەی و کەرکووک بۆ مانگی ١٢ـی ٢٠١٩، ئاشکرا کردووە.

لەو مانگەدا، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی ١٠٦ ملیۆن و ٢٦٥ ھەزار و ٣٤٦ بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.

ئەو بڕە فرۆشراوەی نەوت بڕی شەش ملیار و ٦٩٧ ملیۆن و ٦٢٢ ھەزار دۆلاری وەک داھات بۆ عێراق، دابین کردووە.

بڕی ھەناردەی کێڵگەکان و داھاتەکەی:

- ١٠٣ ملیۆن و ٩٠ ھەزار ٥٥٠ بەرمیل لە کێڵگەکانی باشوور و ناوەڕاست ھەناردە کراوە و داھاتەکەشی شەش ملیار و ٤٩٩ ملیۆن و ٤٤٧ ھەزار دۆلار بووە.

- دوو ملیۆن و ٨١٧ ھەزار و ٥٩ بەرمیل لە کێڵگەکانی کەرکووک ھەناردە کراوە و داھاتەکەشی ١٨٠ ملیۆن و ٤٣١ ھەزار و ٢١٠ دۆلار بووە.





ئەم هەواڵە 6055جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad