English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق مانگی رابردوو ١٠٦ملیۆن و ٢٦٥هەزاربەرمیل نەوتی هەناردە کردووە
2020-01-28 [02:30 AM]

ZNA - هەولێر


بە گوێرەی ئاخرین ئاماری کۆمپانیای سۆمۆ، کۆی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە  مانگی رابردوودا زیاتر لە 106 ملیۆن و 265 هەزار بەرمیل بووە و داهاتەکەشی گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیار و 698 ملیۆن دۆلاری ئەمریکایی.

عاسم جیهاد گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، رایگەیاندووە: کۆی هەناردەی نەوت لە مانگی دوازدەی ساڵی رابردوو، لە کێڵگەکانی نێوەڕاست و باشوور 103 ملیۆن 90 هەزار بەرمیل بووە.

عێراق لەم بڕە فرۆشتنە، شەش ملیار و 499 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە و هەناردەی نەوتی کەرکوویش لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دوو ملیۆن و 827 هەزار بەرمیل بووە و  عێراق لەم برە هەناردەیە 180 ملیۆن و 431 هەزار دۆلار داهاتی دەست‌کەوتووە.

 





ئەم هەواڵە 3742جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad