English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بەدوای جێگرەوەیەک بۆ هاوردەی گازی ئێران دەگەڕێت
2020-01-28 [05:46 AM]

​ZNA - هەولێر


دوای داکەوتنی بەرچاوی هاوردەی گازی ئێران لە چەند هەفتەی رابردوودا، وەزەرتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە بەدوای جێگرەەویەکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی گازی پێویستی یەکەکانی بەرهەم‌هێنانی کارەبای لێوە داببین بکات.

ئێران گرێبەستێکی لەگەڵ عێراق واژوو کردبوو بۆ ئەوەی رۆژانی ٥٠ ملیون مەتر سێجا گاز هەناردە بکات، بەڵام ئەم ساڵ نێوەرۆکی گرێبەستەکەی جێبەجێ نەکرد.

ئەمە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی کارەبای عێراق رۆژی سێ‌شەممە ٢٨ی کانوونی دووم به رۆژنامەی "سەباح"ی رایگەیاند، ئێران بە هۆی دابەزینی بەرهەم‌هێنانی گاز ناچاربووە هەناردەی رۆژانەی بۆ عێراق هەتا ئاستی سێ میلۆن مەتری سێ‌جا کەم بکاتەوە.

یەک لەسەر سێی بەرهەمی یەکەکانی بەرهەم‌هێنی کارەبا لە گازی هاوردەی ئێرانەوە دابین دەکرێت.

لەم دواییانەدا بیژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێرانیش گوتبووی کۆماری ئیسلامیی ئیران بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا ناتوانێت پارەی گازی فرۆشراو به عێراق وەربگرێت.

ئەم کێشەیە بۆ ساڵێک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. بیژەن زەنگەنە زستانی رابردووش ئاماژەی بە کێشەی وەرگرتنی پارەی گاز کردبوو و گوتبووی عێراق دوو ملیار دۆلار پارەی کارەبا بە ئێران قەرزدارە و بە هۆی گەمارۆکانی بۆی نادرێت.

مشکل دریافت پول گاز صادراتی ایران به عراق از یک‌سال پیش مطرح شده

 





ئەم هەواڵە 3325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad