ZNA – هەولێر
سەرۆكی فەلەستین پلانەكەی ئەمەریكا بۆ ئاشتی رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، قودس و مافەكانی گەلی فەلەستین بۆ فرۆشتن نین و ئەوروپاش پلانەکە بەدەرفەتی ئاشتی ناودەبات.
مەحموود عەباس، سەرۆكی فەڵەستین رایگەیاند، نە ئۆرشەلیم و نە مافەكانی گەلی فەڵەستین بۆ فرۆشتن نین، پلانەكەش بە پیلانگێڕیی ناودەبات و جەختیش دەكاتەوە، ھیچ دەوڵەتێكمان ناوێت بەبێ قودس یاخود ئۆرشەلیم.
لەلایەكی دیكەوە، سەلمان بن عەبدولعەزیز، پاشای سعوودیە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەحموود عەباس، رایگەیاند، ھەڵوێستیان نەگۆڕە و پشتیوانی لە مافەكانی فەڵەستین دەكەن.
ھاوكات یەكێتی ئەوروپا پاڵپشتی خۆی بۆ پلانەكە دەربڕی و جۆسیپ بۆرێل، سەرۆكی دیبلۆماسیەتی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، پلانەكە دەرفەتێكی نوێیە بۆ چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەی فەلەستین و ئیسرائیل .
دوێنێ سێشەممە، سهرۆكی ئهمهریكا، دۆناڵد ترهمپ، دهقی ناوهڕۆكی ئهو ڕێككەوتنەی راگهیاند، كه له بارهی چارهسهری كێشهی فهلهستین – ئیسرائیل، ئیدارهكهی ئامادهی كردووه و تیایدا لە 50 لاپەڕەدا، بۆچوونی خۆی بۆ چارەسەکردنی کێشەکان خستەڕوو.
ئەم هەواڵە 3964جار خوێندراوەتەوە |