English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەڕەنسا چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت بۆ فه‌له‌ستین به‌ باش ده‌زانێت
2020-01-29 [11:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فەڕەنسا پێشوازی لە نوێترین هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاشتی لەنێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکاندا دەکات، وتیشی، فه‌ره‌نسا چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت به‌ باش ده‌زانێت.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا وتیشی، فەڕەنسا پێشوازی لە هەوڵەکانی سەرۆک ترامپ دەکات و بە وردی تاوتوێی ئەو پلانی ئاشتیە دەکات کە پێشنیار کراوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، فەڕەنسا چارەسەری بوونی دوو دەوڵەتی پێ باشه‌.

ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ پلانی ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند و لە نێو پلانەکەدا پێشنیاری دامەزراندی دەوڵەتی فەڵەستینی کرد، لەلای خۆیەوە فەڵەستین پلانەکەی ڕەت کردەوە و سەرکۆنەی کرد بەهۆی ئەوەی پلانەکە ڕێگە بە ئیسڕائیل دەدات کۆنتڕۆڵی هەموو نیشتەجێیەکانی کەناری ڕۆژئاوا بکات.





ئەم هەواڵە 4042جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad