English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركيا ناڕه‌زایی خۆی له‌به‌رامبه‌ر پلانی ترامپ بۆ ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ربڕی
2020-01-29 [11:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ناڕەزايەتىی وڵاتەکەی لە بەرامبەر پلانى ڕێککەوتنی سەدە دەربڕى و رایگەیاند، پلانی بە ناوە ئاشتی ئەمریکا بۆ "دۆزینەوەی چارەسەر" بۆ دۆخی فەڵەستین- ئیسرائیل پلانێکی مردووە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی نووسراوی لەبارەی ڕێککەوتنی سەدە بڵاوکردەوە کە تێدا ھاتووە: "ئەم پلانە، پلانێکی داگیرکارییە کە تێدا مەبەست دەستبەسەرداگرتنی خاکی فەڵەستین و کوشتنی چارەسەریی دوو دەوڵەتییە. گەل و خاکی فەڵەستین بە پارە ناکڕدرێت."

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە قودس ھێڵی سووری تورکیایە و راشگەیەندرا "بەناو پلانی ئاشتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی ئەمریکا، ھەر بە مردوویی لە دایکبووە. رێگە بەو ھەنگاوانە نادەین کە بە ئاراستەی ڕەواکردنی داگیرکاریی و ستەمی ئیسرائل دان."

ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ پلانی ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند و لە نێو پلانەکەدا پێشنیاری دامەزراندی دەوڵەتی فەڵەستینی کرد، لەلای خۆیەوە فەڵەستین پلانەکەی ڕەت کردەوە و سەرکۆنەی کرد بەهۆی ئەوەی پلانەکە ڕێگە بە ئیسڕائیل دەدات کۆنتڕۆڵی هەموو نیشتەجێیەکانی کەناری ڕۆژئاوا بکات.

 

aa

 





ئەم هەواڵە 4030جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad