English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سعوودیە هاوبەشی کوشتنی قاسم سولەیمانی بووە
عەباس مووسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
2020-01-29 [12:15 PM]

ZNA - هەولێر


عەباس مووسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت سعوودیە هاوبەشی کوشتنی قاسم سولەیمانی بووە.

عەباس موسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیاندراوێكدا وەڵامی وەزیری دەرەوەی سعوودیەی دایەوە و گوتی سعوودیە پشتیوانی داعش و گروپە تیرۆریستییەكانی دیكەی ناوچەیە و ئێستاش پشتیوانی لە تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریكای تیرۆریست دەكات. موسەوی دەڵێ بەھەموو پێوەرێك كوژرانی قاسم سولەیمانی دژی یاسا نێودەوڵەتییەكانە و سعوودیەش بەم پشتیوانی‌کردنە لە كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێراندا ھاوبەشی ئەمریكایە. فەیسەل بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە، رۆژی سێشەممە ٨ی کانوونی دووهەم رایگەیاندبوو كوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریكاوە بەرگریكردنی رەوا بووە.





ئەم هەواڵە 3979جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad