ZNA- ھەولێر
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی پێش رووبەروو بوونەوەی یانەی ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی بیست و دووی لالیگا ئەستێرە ناودارەکەی لە دەستدا .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەھۆی پێکانەوە یاریزان جواو فیلکس ئەستێرەی یانەکەی لەدەستدا.
لەھەواڵەکە ھاتووە ، فیلیکس بەھۆی پێکانەوە لە راھێنانەکانی دوو رۆژی رابردوو بەشداری نەکردووە و پزیشکەکان ئامۆژگارییان کردووە پشوو بدات.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، فیلیکس بەھۆی ئەم پێکانە ناتوانێت لە دێربی شاری مەدرید یاری بکات کە بڕیارە رۆژی شەممە لە نێوان ھەردوو یانەی ریال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنجام بدرێت.

یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 3223جار خوێندراوەتەوە |