English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاڕتێتا دەرگا بە رووی بەرشەلۆنە دادەخات 
2020-01-29 [01:57 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی بەرشەلۆنە بە ھۆی پێکانی لویس سوارێز ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی زستانە ھێرشبەرێکی ئاست بەرز بگوازێتەوە ریزەکانی و یەکێک لەم ھێرشبەرانە یاریزان بییر ئۆبامیانگی ھێرشبەری یانەی ئەرسنالە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستاش ھیوا دەخوزان گرێبەست لەگەڵ ئۆبامیانگ مۆربکەن و بیگوازنەوە کامپ نو و ببێتە شوێنگرەوەی لویس سوارێز لە ھێلی ھێرشبەر. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، میگیل ئاڕتێتا راھێنەری یانەی ئەرسنال بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندووە کە بەھیچ شێوەیەک ئامادە نییە دەست بەرداری ئۆبامیانگ بێت و دەبێت لەگەڵ تۆپھاوێژەکان بەردەوام بێت . 

ئۆبامیانگ گۆڵکاری ئەم وەرزەی یانەی ئەرسنالە بە ١٤ گۆڵ لە ٢٢ یاری و لە یارییەکانیش ئاستێکی زۆر بەرز پێشکەش دەکات و یانەی ئەرسنال ناتوانێت قەرەبووی رۆیشتنی بکاتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad