English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ڕووسیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا دەكات
2020-01-29 [02:51 AM]

ZNA- هەولێر


 

ڕۆژی چوارشەممە 29ـی 1ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە میخاییل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ڕووسیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەروەی ڕووسیا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و ئۆلێگ لێڤین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر و ژمارەیەك لە دیپلۆماتكار و بەرپرسانی كۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسیایی.

لە دیدارەكەدا نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ڕووسیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا سڵاوی سەرۆك پووتین و وەزیری دەرەوەی ڕووسیای بە سەرۆك بارزانی گەیاند و وێڕای جەختكردنەوە لە پەیوەندییە مێژووییەكانی گەلی ڕووسیا و گەلی كوردستان و ڕۆڵی خانەوادەی بارزانی لەو پەیوەندییەدا، سەرۆك بارزانیشی وەك دۆستێكی مەزنی گەلی ڕووسیا وەسف كرد. نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ڕووسیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا پێزانینیشی بۆ سەقامگیری و پێگەی هەرێمی كوردستان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبوو و ویستی وڵاتەكەیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا نیشان دا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی سەرۆك پووتین و وەزیری دەرەوەی ڕووسیای كرد و هەورەها سوپاسی هەڵوێستی حكوومەت و كۆمپانیاكانی ڕووسیای كرد كە لە ڕۆژانی سەخت و تەنگانەدا لەبەرانبەر هەرێمی كوردستان هەڵوێستی ئیجابی و بەرزیان نواندووە. سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندی و دۆستایەتیی دێرینی نێوان هەردوو گەلی كوردستان و ڕووسیا كرد و بە پێویستیشی زانی ئەو پەیوەندییانە قووڵتر و فراوانتر بكرێن. لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنە سەرۆك بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا بە نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ڕووسیا گەیاند و بۆچوون و پێشنیارەكانی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەی گەلی كورد لە سووریا خستەڕوو.

بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی ناوچەكە و هەڕەشەی هزری توندڕۆیی و تیرۆر و، مەترسییەكانی بەهێزبوونەوەی تیرۆریستانی داعش تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.





ئەم هەواڵە 1645جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad