English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمیتاب باچان بەشداری لە فیلمێکی نوێدا دەکات
2020-01-29 [12:44 PM]

هەولێر – ZNA


ئەکتەری سینەمایی بۆلیوود، ئەمیتاب باچان، لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.

 

فیلمەکە بەناویJhund ـە و بەم دواییە یەکەم پۆستەر و ترەیلەری ئەم بەرهەمە بڵاوکرایەوە.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە بریتییە لە دراماییەکی وەرزشی کە باس لە ژیانی فیچاری بارسی دەکات کە مامۆستایەکی خانەنشینی وەرزشییە لە یەکێک لە کۆلێژەکانی هیندستان.

 

باچان تەمەن 77 ساڵ، تاوەکو ئێستا بەشداری لە 230 فیلمی سینەمایی کردووە و ناوبانگییەکی جیهانیی هەیە.

 

دوایین فیلمی ئەو ئەکتەرە هیندییە لە ساڵی 2018 بوو بەناوی Thugs of Hindustan.

 

باچان بە ناودارترین ئەکتەری سینەمایی لە هیندستان دەناسرێت و جگە لە هیندستان، لە جیهان و تەنانەت لە کوردستانیش هۆگری زۆری هەیە.    





ئەم هەواڵە 4789جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad