English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێڤەرتۆن ١٠٠ ملیۆن یۆڕۆی بەرشەلۆنە رەتدەکاتەوە 
2020-01-29 [06:37 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی بۆندێکی یانەی بەرشەلۆنەی بە بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ رەتکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانێکی بەرازیلی. 


بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی سکای سپۆڕتی ئینگلیزی ، یانەی ئێڤەرتۆن بۆندێکی یانەی بەرشەلۆنەی رەتکردەوە بە بڕی ١٠٠ ملیۆنی یۆرۆ بۆ دەست بەرداربوون لە تواناکانی یاریزان ریشارلسۆنی بەرازیلی. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ئیڤەرتۆن نایەوێت دەست بەرداری یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی بێت و راستەوخۆ بۆندەکەی یانەی بەرشەلۆنەی رەتکردەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئیریک ئەبیدالی سکرتێری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵیدەدا ریشارلسۆن بکاتە جێگرەوەی لویس سوارێز لە ھێلی ھێرشبردنی یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام لە کارەکەی سەرکەوتوو نەبوو. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad