English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەنگۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگایەکی عێراق بڵاو دەبێتەوە
2020-01-30 [08:03 AM]

ZNA- ھەولێر


دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگایەکی عێراق بڵاو دەبێتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی روونکردنەوە دەدات.

بەشێک لە سەرچاوە میدیاییە عێراقییەکان و هاووڵاتییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکەن، کە کەسێک لە شاری نەجەف تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بەهۆیەوە لە نەخۆشخانە خراوەتە ژێر چاودێریی توندەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-1-2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی نەجەف لە بەیاننامەیەکدا، رەتی کردووەتەوە هیچ کەسێک لە پارێزگاکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێ و رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وهان سەری هەڵداوە و چەندین شاری چینی گرتووەتەوە. تا ئێستا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە، نزیکەی پێنج هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و بەپێی دوایین زانیاری، 106 کەس لە چین گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسەکە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە.





ئەم هەواڵە 5614جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad