English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ولاتێكدا گەیشتە 170 كەس
2020-01-30 [10:05 AM]

ZNA-هەولێر


ڤایرۆسی كۆڕۆنا، كە بە مەترسیترین ڤایرۆس لە جیهان دادەنرێت و ئێستا لە چین سەری هەڵداوە و ١٦ وڵاتی تریشی گرتووەتەوە، بووەتە هۆكاری ئەوەی ١٧٠ كەس لە چین گیان لەدەست بدەن، ئەمڕۆش رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ چۆنییەتی ڕێگەگرتن لەو ڤایرۆسە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدات.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە، كە ژمارەی ئەو كەسانەی بە هۆی تووشبوون بە كۆڕۆنا لە چین گیانیان لەدەست داوە، گەیشتووەتە ١٧٠ كەس، هەروەها بە هەزارانیش لە نەخۆشخانەن و گومانیان لێ دەكرێت تووشی ئەو ڤایرۆسە بووبێتنەوە.

ماڵپەڕی تۆڕی میدیایی(BBC) بڵاوی كردووەتەوە، ئەگەر بێت و هەر کەسێک خۆی بكوتێت لە نەخۆشخانە، ڤایرۆسەكە كاریگەریی بەسەریەوە نابێت، بەڵام هەندێك كەس بە توندی ڤایرۆسەكەیان تووش بووە، بۆیە ئەوان چارەسەریان ئەستەم دەبێت.

هەر هەمان ماڵپەڕ ئاشكرای دەكات، كە ڤایرۆسەكە لە چینەوە بۆ ١٦ وڵاتی تر گواستراوەتەوە، بۆیە لە چەند رۆژی داهاتوودا وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەورووپا، بە فەرمی هەموو هاتن و چوون و گەشتێک بۆ چین قەدەغە دەكەن تا ئەوكاتەی ڤایرۆسەكە لەناو دەچێت.





ئەم هەواڵە 4015جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad