English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەهید ئیدریس هیوا وئومێدی خەبات و تێكۆشانی گەلی كورد
2020-01-30 [01:05 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


ئیدریس بارزانی" ئەو سەركردە ناسراوەی كوردستانە كە لە چەند قۆناغێكی گرنگی بزاڤی ئازادیخوازیی گەلەكەمان رۆڵی كارا و بەرهەمداری گێڕاوە و، بەو سیفات و رەفتارە جیاكارییانەی لە كەسایەتی و سەركردەییەكەیدا هەیبوو توانی لە ژیان و خەباتیدا ئاستێكی نمونەیی بەرجەستە بكات، ئەم پێگە مێژووییەش جگە لە فاكتەرە خودییەكانی ژیری و تواناداری خۆی ئەوا هۆكارێكی سەرەكی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پەروەردە كراوو دەرچووی ئەو قوتابخانە مەزنە بووە كە شیخ" عەبدولسەلامی" گەورە بەردی بناغەی بۆ داناوە و نەمرانی وەكو شێخ "ئەحمەد و مستەفا بارزانی نەمر" تیایدا قاڵبوونەتەوە و درێژەیان پێداوە، كە هەموو ژیانیان تەرخانی شۆرش و راپەرین و ئامانجی رزگاریی و ئاسودەیی گەلی كوردستاندا كردو لەم پێناوەدا ماندوو بوون لە فەرهەنگیاندا نەبووە.ئەمڕۆ32 ساڵ بە سەر كۆچی دوایی شەهیدی سەركردە (ئیدریس بارزانی)ـ تێدەپەرێت ."ئیدریس" كوڕی رابەری مەزنی كورد "مستەفا بارزانی" نەمر لە ساڵی 1944 لە گوندی "بارزان"ی مەڵبەندی خواپەرستی و كوردایەتی و بەرخودان لە دایكبووە، كوڕی رابەری مەزنی كورد "مستەفا بارزانی" نەمرە و لە نێو هەلومەرجی شۆڕشی سێهەمی بارزان 1943 – 1945 و بارودۆخی ئاڵۆزی ئەو كات و دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە مەهاباد و رووداوەكانی دوای جوانەمەرگ كردنی ئەو كۆمارە هاتۆتە دنیا و هەناسەی داوە و چاوەكانی پشكەوتوون.ساڵی 1947 "بارزانی نەمر" لەگەڵ 500 لە هەڤاڵانی كە لە رێڕەوێكی مێژووی دا توانیویانە داستانێكی گەورە لە مێژوودا تۆمار بكەن و وەك پێویستی و وەڵامدانەوەیەكی واقیعی ئەو كات خۆیان بگەیەننە یەكێتی سۆڤیەتی جاران، "ئیدریس بارزانی " ئەو كات تەمەنی 4 ساڵان دەبێت، لەگەڵ بنەمالەكەیاندا دووچاری مشەختی و دەربەدەری دەكرێن و بە دەست سەری بۆ خوارووی عێراق دوور دەخرێنەوە و لە لایەن رژێمی ئەو كاتی عێراق بۆ ماوەی 11 ساڵ تووشی ژیانێكی پڕ ئەستەم دەبن لە شارەكانی بەسراو موسڵ و بەغدا.لەگەڵ ئازارو زەحمەتەكانی ژیان ئاوارەییدا درێژە بە خوێندن دەدات تا گەڕانەوە سەر بەرزانەكەی "بارزانی نەمر" بۆ عێراق و كوردستان پاش شۆرشی 14 ی تەمموزی ساڵی 1958 كە ئەو كات كاك "ئیدریس بارزانی" لە شاری بەغدا خەرێكی خوێندن دەبێت، دوای ئەو دابڕانە زۆرە بە دیداری" بارزانی "باوك و رابەر شاد دەبێت و دواتر دەگەڕێنەوە زێدی باوو باپیران لە خاكی كوردستان.
شەهید ئیدریس بارزانی" ئەو سەركردە ناسراوەی كوردستانە كە لە چەند قۆناغێكی گرنگی بزاڤی ئازادیخوازیی گەلەكەمان رۆڵی كارا و بەرهەمداری گێڕاوە و، بەو سیفات و رەفتارە جیاكارییانەی لە كەسایەتی و سەركردەییەكەیدا هەیبوو توانی لە ژیان و خەباتیدا ئاستێكی نمونەیی بەرجەستە بكات، ئەم پێگە مێژووییەش جگە لە فاكتەرە خودییەكانی ژیری و تواناداری خۆی ئەوا هۆكارێكی سەرەكی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پەروەردە كراوو دەرچووی ئەو قوتابخانە مەزنە بووە كە شیخ" عەبدولسەلامی" گەورە بەردی بناغەی بۆ داناوە و نەمرانی وەكو شێخ "ئەحمەد و مستەفا بارزانی نەمر" تیایدا قاڵبوونەتەوە و درێژەیان پێداوە، كە هەموو ژیانیان تەرخانی شۆرش و راپەرین و ئامانجی رزگاریی و ئاسودەیی گەلی كوردستاندا كردو لەم پێناوەدا ماندوو بوون لە فەرهەنگیاندا نەبووە. 
شەهید ئیدریس بارزانی گشت  تواناكانی ئەو بۆ ئاشتی و خەباتی كوردایەتی لە ئاستێكدا بوو كە نەیارەكانی پێی سەرسام بوون، لە هیچ مافێكی كورد سڵی نەكردووە، ئەندازیاری ئاشتی و پێكەوەژیان بوو، خاوەنی یەكێتی و یەكڕیزیی حزبەكان بوو . ''كاك ئیدریس لە خێزانێك دروست بوو راستەوخۆ كاریگەری هەبوو لەسەر كەسایەتی، چونكە لە خێزانێكی شۆڕشیگێڕ و خەباتكارادا پەروەردە كرابوو، خانەوادەی شەهید (ئیدریس) وانەی نەتەوە و نیشتیمانی و كوردایەتی و پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی پەروەردە بووە، بۆیە كەسێكی كاریزمایی لێ دەرچوو، بەپێی بۆچوونی شارەزایان، هاوتەمەنەكان كاریگەریی زۆر دەخەنە سەر چینی خۆیان، بۆ ئەوكاتە كاك ئیدریس هەموو ئەو كەسانەی لێیەوە نزیك بوون و لە قوتابخانەكەی بوون، توانییان جێدەستی خۆیان لە داهاتووی كوردستان بچەسپێنن.''
ئیدریس بارزانی كەسێك بوو بۆ هەموو شوێنە سەختەكان ئامادە بوو، لەگەڵ پێشمەرگە بوو خەباتی بۆ كوردایەتی بوو، زۆر كەسێكی راشكاو بوو.. ئەو كاتەی (بارزانیی نەمر) لە ئەمەریكا بوو نەخۆش بوو، ئەو هەمیشە ئەو بارە قورسەی لەسەر شان بوو، لە لایەك نەخۆشكەوتنی (بارزانیی نەمر) لە لایك رێكخستنی ئاوارەكان لە لایەك رێكخستنەوەی پێشمەرگە، باری سەرشانی (ئیدریس بارزانی) زۆر قورس بوو، ئەو ڕۆحی بەرخودان و كوردایەتی لەناو كادیران پەروەردە دەكرد.ئیدریس بارزانی  ئەندازیاری ئاشتی و پێكەوەژیان بوو، راسپاردەی پێویستی دەدا بە جەماوەر لە دەنگی كوردستانەوە بۆ شۆڕش، بۆشایی زۆری دروست كرد. دەشڵێ ''تایبەتمەندیی كەسایەتیی (ئیدریس بارزانی) تایبەت بوو، لەكاتی پێویست (ئیدریس بارزانی) تووند بوو، لەكاتی ئاشتیدا كەسێكی ئاشتیخواز بوو. خۆی دەبێت سەركردە ئەم دوو مەرجەی تێدا بن، كە (كاك ئیدریس) سەرجەم ئەو تایبەتمەندیانەی تێدا بوو كە سەركردەیەك هەیبوو.''
ژیان و هەڵوێستەكانی شەهیدی هەمیشە لە یاد"ئیدریس بارزانی" پڕن لە نمونەی زیندووی وەفاداری بەرامبەر گەلەكەی و رێبازەكەی و دۆست و پێشمەرگە و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی. سەرراستانە ژیاوە و دڵسۆزانە بە تەنگ هەركەسێكەوە بووە كە پێداویستی و گرفتەكانیان رووبەڕووی ئەوكردۆتەوە و ئەوەی قابیلی دابینكردن و چارەسەر كردن بووبێت درێغی نەكردووە.مخابن ئەم كەسایەتییە ژیر و سیاسەتمەدارە سەر راست و شۆرشگێرە هەڵكەوتووە زوو مەرگ لە گەل و نیشتمانەكەی دوور دەخاتەوە كە بوون و مانەوەی ئەو پێویستییەكی مێژوویی و نیشتمانی گرنگ دەبێ‌ بەتایبەتی لەو هەلومەرجە هەستەوەر و ئاڵۆزەی ئەو كات كە بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان تێدابووە. ئەمساڵ لە كاتێدا یادی 32 ساڵەی شەهیدی سەركردە ئیدریس بارزانیی دەكەینەوە كە ناوچەكە و عێراق  تێدەپەرێت و لە سەروبەندی دامەزراندنی كابینەی نوێی حكومەتی كوردستانە و گشت نیگاكان و هیواكان لەسەر هەر دوو سەركردە و میراتگری قوتابخانەی كوردایەتیی و بارزانیی ،  بەرێزان نێچیرڤان بارزانیی و مەسروور بارزانیی وەك سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت ی كوردستان هەڵچنراوە لە پێناو جێبەجێكردنی خزمەتگوزاری و بەرەو پێشڤەبردنی پرۆسەی گەشەسەندن و ئاوەدانی و پێشكەوتن لە گشت بوارەكاندا بەرەو كوردستانێكی بەهێز ..





ئەم هەواڵە 3793جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad