English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی له‌باره‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا هاووڵاتییان و گه‌شتیاران دڵنیا ده‌كاته‌وه‌
2020-01-30 [02:46 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هاووڵاتییان و گه‌شتیاران له‌وه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان هیچ حاڵه‌تێكى ڤایرۆسى كۆرۆنا نییه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30/1/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "هاووڵاتییان و گه‌شتیاران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هیچ حاڵه‌تێكى ڤایرۆسى كۆرۆنا (2019-nCoV) له‌ هه‌رێمى كوردستان بوونى نییه‌ و بەردەوام چاودێریکردن و کاری پێویستی خۆپارێزی ئەنجام دەدرێت".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "کەس ناتوانێ بوونی ئەم نەخۆشییە پشتڕاست بکاتەوە، جگە لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO و وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی كوردستان نەبێت.

لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وهان سەری هەڵداوە و چەندین شاری چینی گرتووەتەوە، تا ئێستا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە، زیاتر له‌ پێنج هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و بەپێی دوایین زانیاری، 162 کەس لە چین گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسەکە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە.





ئەم هەواڵە 4408جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad