English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێرشێکی ئاسمانی لە ئیدلب دەیان کەسی كردە قوربانی
2020-01-30 [05:06 AM]

ZNA - هەولێر


 

له‌ هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی رووسیادا بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌ و نانەواخانەیەکی شارۆچكه‌ی ئه‌ریحا باشووری‌ ئیدلب، ١٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژران و ٣٧ی دیكه‌یش برینداربوون.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی ئەریحا لە پارێزگای ئیدلب، بەڵام وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دەڵێت " هێزی ئاسمانی هیچ ئۆپەراسیۆنێکی شەڕی لەو ناوچەیەی سوریا ئەنجام نەداوە."

حکومەتی سوریا و ڕوسیای هاوپەیمانی بۆردومانەکانیان بۆ سەر ئەو دووا مۆڵگەیەی ئۆپـۆزسیۆن زیاد کردووە.

لە پاش زنجیرەیەک دەستەکەوتی ئەم دواییانەی حکومەت، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان بۆ نزیکەی نیوەی ئیدلب کەم بۆتەوە لەگەڵ چەند ناوچەیەکی بچووکی حەلەب و لازقییە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا دەڵێت سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕویسا شوێنێکیان لە نزیک بنکەی تەندروستی ئەل شامی بۆردومان کردووە کە نانەواخانەیەکیش لە نزیکیەتی. ڕێکخراوەکە دەڵێت بە شێوازی هێرشەکە، شوێنی ڕووداوەکە و فڕۆکە و جۆرەی چەکەکە دەگوترێت کە ڕوسیا هێرشەکەی ئەنجامداوە.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی دەڵێت هەر پاش بۆردومانەکە پزیشکێک کە هەموگیانی تەپوتۆز بوو لە بنکە تەندروستییەکەی کە نیوەی دیوارەکانی ڕووخابوو هەڵاتە دەرێ و هاورای دەکرد.

هەر لە نزیک ئەو شوێنە باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی ڕووخاو چەند ئۆتۆمبێلێکیش تێکشکان.

دەنگی هاواری ژن و منداڵ بەرزبۆوە لە کاتێکدا کارمەندانی بەهاناچوون دەستیان کرد بە دەرکردنی بریدنارەکان لە ژێر داروپەردوی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا.





ئەم هەواڵە 4066جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad