English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... هەواڵی كار نەكردن لەگەڵ هاوپەیمانان لابرا
2020-01-30 [05:48 AM]

ZNA - هەولێر


سۆمەریەنیوز بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند، لە پرۆسە سەربازییەكان بەتایبەت لە بوری پشتیوانی ئاسمانیدا، كاری هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەكەین.

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی فەرمی بڵاوی كردەوە ئەم هەواڵە لەلایەن وتەبێژی هێزە چەكدارەكان رەت كرایەوە و بەڵام دوای چەند خولەكێك ئەم هەواڵە لە ئاژانسەكە لابرا.

شەفەق نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كەریم خەلەف رەتی كردەوە، كاری هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەست پێبكرێتەوە.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی "واع" لێدوانێكی كەریم خەلەفی بڵاو كردەوە تێیدا رایگەیاندبوو، عێراق كارەكانی لەگەڵ هاوپەیمانان دەست پێناكاتەوە.

بەڵام ئاژانسە فەرمییەكە دوای چەند خولەكێك هەواڵەكەی لابرد.





ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad