English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ داعش بازگەی كاتی داناوە و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی رفاند
2020-01-30 [05:54 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئه‌مشه‌و له‌ سنووری گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش بازگه‌ی كاتییان داناوه‌ و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفاندووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ رفێندراوانه‌ خه‌ڵكی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی خانه‌قینن.

رووداوی رفاندنی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی خه‌ڵكی قه‌ره‌ته‌په‌، دوای ئه‌وه‌ دێت، شه‌وی رابردوو، بۆ دووه‌م جار له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا، چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای داقووق، هێرشیانکردە سەر خاڵێکی لیوای (45) سوپای عێراق و له‌ ئاكامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا دوو سه‌ربازی سوپا كوژران.

له‌و باره‌یه‌وه‌، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق پشتڕاستی كرده‌وه‌، كه‌ له‌ ئاكامی ئه‌و په‌لاماره‌ی داعش دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

كوردستان24





ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad