English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆکەیەکی رووسی بەهۆی هەڕەشە ناچارکرا بنیشێتەوە
فڕۆکەخانەی رووسیا
2020-01-30 [09:22 AM]

​ZNA - هەولێر


کۆمپانیای فڕۆکەوانیی S7ی رووسی، رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند یەکێک لە فڕۆکەکانی لە فرۆکەخانەی "دیمۆدێدۆف"ی مۆسکۆ ناچار بە نیشتنەوەی نائاسایی کراوە.

ئەم نیشتنەوە نائاساییە بە هۆی هۆشداریی سەرنشینێکی ژن روودیدا کە لە نێو فڕۆکەکەدا وەستا و گوتی مادەی تەقینەوەی پێیە و دەیهەوێت خۆی بتەقێنێتەوە.  

فڕۆکەکە بە تەما بوو بە رێڕەوی کریمەدا بەرەو مۆسکۆ بفڕێت.

ئاژانسی هەواڵی "تاس"ی رووسیا بڵاوی کردەوە ژنەکە دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەست بەسەر کراوە و هیچ چەشنە مادەیەکی تەقەمەنیی پێ‌نەبووە.

کۆمپانیای S7 رایگەیاندووە، فڕۆکەکەیان لە ئاسایشی تەواودا نیشتووەتەوە و کارمەندانی ئاسایشی فڕۆکەخانەی روسیا خێرا خۆیان گەیاندووەتە فڕۆکەکە.

 





ئەم هەواڵە 4168جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad