ZNA - هەولێر
بەرپرسانی خۆجێی لە شاری "چیویتاڤێکیا" ، لە رۆخی خۆرئاوای ئیتالیا ئیزنیان بە شەش هەزار سەرنشینی کەشتیی گەشتیاریی " کۆستاسمێرالدا" نەدا لە کەشتیەکە دابەزن و دەڵێن دوو سەرنشینی کەشتییەکە گومانی تووشبوون به ڤایرۆسی کورۆنایان لێ دەکرێت.
گەشتیارێکی ژنی چینی لە ناوچەی مکائۆی چینەوە کە نیشانەکانی ڤاریۆسی کورۆنا و کێشەی هەناسەدانی هەیە، لەگەڵ هاوسەرەکەی ٢٥ی جانیڤەری گەیشتنە فڕۆکەخانەی "میلان" و هاوسەری ئەم ژنە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەی پێوە دیار نیە.
ئەم ژنە چینییە لە نێو کەشتییەکەدا لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکی دایە و تاقیکاریی کورۆنای بۆ ئەنجام دراوە.
بەرپرسانی خۆجێی گوتوویانە هەتا دەرکەوتنی ئەنجامی تاقیکارییەکان، سەرنشینانی کەشتیەکە ئیزنی دابەزینیان پێنادرێت.
ئەم هەواڵە 7426جار خوێندراوەتەوە |