English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێکخراوی تەندروستی جیهانیی باری نائاسایی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند
2020-01-31 [07:42 AM]

​ZNA - هەولێر


رێکخراوی تەندروستی جیهانیی باری نائاسایی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و ژمارەی ئەو کەسانەشی کە بەهۆی ڤایرۆسەکە لە چین گیانیان لەدەستداوە بۆ 213 کەس بەرزبووەوە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای وەک هەڕەشە بۆ سەر تەواوی دانیشتوانی زەوی لەقەڵەمدا و باری نائاساییشی راگەیاند.

رێکخراوەکە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات تەواوی هەوڵەکانیان یەک بخەن لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، کە بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە. ئاماژە بەوەشدراوە، ڤایرۆسەکە بە خێرایی لە چین بڵاو دەبێتەوە.

دەسەڵاتدارانی چینیش رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 42 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەشی بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 213 کەس، هاوکات دوو هەزار حاڵەتی دیکەش تۆمار کراون و ژمارەی ئەو کەسانەشی کە لە چین تا ئێستا تووشی ڤایرۆسەکە هاتوون گەیشتووەتە 9 هەزار و 692 کەس.

بە پێی زانیارییەکانیانیش، لە 18 وڵاتی دیکەی جیهان، 80 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

چەندین وڵاتیش تا ئێستا گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ چین راگرتووە، دوایینیان ئیتاڵیایە و ئەمەریکاش رێنمایی هاووڵاتیانی دەکات کە سەردانی چین نەکەن و روسیاش تەواوی سنوورەکانی لە گەڵ وڵاتەکە داخستووە.





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad