English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوژمنان بۆ كورد كوشتن جیاوازی له‌ نێوانمان ناكه‌ن
2020-02-01 [10:30 AM]


 

نووسینی: نه‌زهه‌ت حالی


هه‌زاران سڵاو له ڕوحی پیرۆزی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات كه‌ له‌ جه‌ژنی پیرۆزی موسڵمانان ، به‌ ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆریستان له‌ باره‌گای لقی دووی پارتی و مه‌ڵبه‌ندی سێی ێكیه‌تی شه‌هید كران. 
كاره‌ساتی دڵته‌زێن و نه‌ته‌وه‌یی یه‌كی شوبات و تێكه‌ڵ بوونی خوێنی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانی حزبی و حكومی و هاووڵاتیان، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ بوو كه‌ دوژمنان له‌ هه‌ر به‌رگێك و خاوه‌ن هه‌ر ئایدیۆلۆژیایه‌ك بن ، به‌ هه‌ر ئامرازێك و شێوازێك بێت بۆ كورد كوشتن جیاوازی له‌ نێوان حزبه‌كان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ناكه‌ن.
له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و تاوانه‌دا گه‌لی ئێمه‌ وه‌كو هه‌میشه‌ كۆڵی نه‌دا و له‌ كاروانی خه‌باتی دژی سته‌مكاران به‌رده‌وام بوو.
 ڕۆله‌كانی ئه‌و گه‌له‌ سه‌ربه‌رزه‌ له‌ ده‌زگا ئه‌منی و هه‌وڵگرییه‌كان، سه‌ربازانی ون له‌ ئاسایش و پاراستن توانیان تۆله‌ی شه‌هیده‌كانمان بكه‌نه‌وه‌ و ئاسیشی  هه‌رێم بپارێزن ، حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و بونیادنان چاوی نه‌یاران و دوژمنانی كوێر كرد.
ڕۆلی ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان له‌ پاراستنی ئه‌منییه‌ت و شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستان بێ وێنه‌ بووه‌ و جێگای ستایش وپێزانینه‌ و خوای گه‌وره‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌نده‌كانیان و پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان بپارێزێت و سه‌ركه‌وتوویان بكات.
به‌ هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌و یادكردنه‌وانه‌ ته‌نیا یادكردنه‌وه‌ی ڕوكه‌ش و ساده‌ نه‌بن به‌ڵكو ، په‌یمان نوێ كردنه‌وه‌ بن له‌گه‌ڵ شه‌هیدكانمان و له‌گه‌ڵ خۆمان بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ڕێبازی كوردایه‌تیمان و پاراستنی یه‌كریزی نێوخۆیمان. 
خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی پیرۆزی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات و گشت شه‌هیدانی كوردستان به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بكات.





ئەم هەواڵە 3592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad