English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی مردووان بەهۆی كرۆناوە بەرز دەبێتەوە
2020-02-01 [11:12 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئەمڕۆ شەممە تەندروستی چین رایگەیاند، ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆستی كۆرۆنا بەرز بووەوە بۆ 259 كەس و كۆی گشتی تووشبووان گەیشتووەتە 11791 كەس. لە هەمان كاتدا ئەمەریكا كۆت و بەندی نوێی بۆ ئەو بیانیانەی بەمدواییە چوونەتە چین داناوە.

تاكو ئێستا لە هەرێمی هوبی ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە "دابڕانی تەندروستی" بەردەوامە، رێگاكان داخراون و ئامرازەكانی گواستنەوە وەستاون، بەڵام ژمارەیەكی كەم ئەم حاڵەتەیان شكاندووە.

لەبەر مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، ئەمەریكا سنور بۆ ئەو بیانیانە دادەنێت كە بەمدواییە سەردانی چینیان كردوە، دوێنێ سێ لە گەورەترین كۆمپانیای فرۆكەوانی ئەمەریكا گەشتەكانیان بۆ چین هەڵوەشاندەوە.

گۆدن جالیا نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە چین رایگەیاند، پێویست ناكات، كۆت و بەند بخرێتە سەر بازرگانی و گەشت.

وتیشی، دەمانەوێ وڵاتان چارەی قەتیس كردنی بكەن، چاودێری حاڵەتەكان بكەن و مامەڵە لەگەڵ هەر پەتایەكی ناوخۆ بكەن.

ئاشكرای كرد، بەدڵنیایی 24 وڵات ئەو ڤایرۆسەی تێدا دەركەوتووە، بەڵام زۆربەی زۆری پەتایەكە لە چینە.

كۆمپانیای سیریم بۆ چاودێری زانیارییەكانی گەشت، رایگەیاند، لەوەتەی ئەو ڤایرۆسە سەری هەڵداوە، نزیكەی 10 هەزار گەشتی فرۆكە لە چین هەڵوەشاوەتەوە.

زۆربەی وڵاتان گەشتی فرۆكەیان تایبەت كردوە، بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی خۆیان لە چین دەر بكەن.

ئەمڕۆ شەممە لیژنەی تەندروستی هەرێمی هوبی چینی رایگەیاند، رۆژی هەینی 45 حاڵەتی نوێی مردن تۆمار كراوە، بەهۆیەوە كۆی گشتی مردووان گەیشتە 249 كەس.

هەر لە وڵاتەكە 2102 نەخۆشی نوێ بە ڤایرۆستی كرۆنا تۆمار كراون، كۆی گشتی دەكاتە 11791 كەس.

 

رۆیتەرز





ئەم هەواڵە 3988جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad