English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆڤانتس دوو جارە شکست دەھێنێت 
2020-02-01 [02:08 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی دوو جارە شکست دەھێنێت لە فرۆشتنی یەکێک لەیاریزانەکانی کە جێگەی رەزامەندی ماوریسیۆ ساری نییە . 

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی ، بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس ھەوڵێکی زۆریاندا لەماوەی گواستنەوەی زستانە یاریزان فیدریکۆ برناردیسکی بفرۆشن بەڵام لەم کارە شکستیان ھێنا. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس ھەوڵیاندەدا برناردیسکی بە یانەی بەرشەلۆنە بدەن و یاریزانی راکیتیچ بگوازنەوە ریزەکانیان بەڵام گرێبەستەکە سەرکەوتوو نەبوو . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی میلان ھەوڵیدەدا گرێبەست لەگەڵ برناردیسکی مۆربکات ، بەڵام یاریزانەکە ئەو گرێبەستەشی رەتکردەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7402جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad