English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دواى "كۆڕۆنا"..ڤايرۆسیکی دیکە لە چین بڵاودەبێتەوە
2020-02-02 [06:56 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى چين ئاشكراى كرد، ڤايرۆسى ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده‌ "ئێچ 5 ئێن 1"ى كوشنده‌ له‌ هه‌رێمى هونان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سنوورى هه‌رێمى هوبى، مه‌ڵبه‌ندى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى "كۆڕۆنا"ى كوشنده‌ بڵاوبۆته‌وه ‌.

به‌گوێره‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌، ئه‌و ڤايرۆسه‌ له‌ يه‌كێك له‌ كێڵگه‌كانى په‌روه‌رده‌كردنى په‌له‌وه‌ر له‌ ناوچه‌ى شوانگينگ له‌ شارى شاويانگ بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ 7850 باڵنده‌ى تێدابوو و له‌كۆى ئه‌و ژماره‌يه،‌ 4500 باڵنده‌ به‌هۆى ئه‌و ڤايرۆسه‌وه‌ مردار بوون.

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى چين له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا  گوتى كه‌ 17 هه‌زار و 828 مريشكيان له‌نێو بردووه‌ دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشييه‌، به‌ڵام هيچ حاڵه‌تێكى تووشبوون به‌م ڤايرۆسه‌ له‌نێو دانيشتووانى ئه‌و هه‌رێمه‌ رانه‌گه‌يندرا.

ئه‌‌مه‌ له‌ كاتێكدايه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌، رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانيى مردنى يه‌كه‌م حاڵه‌تى به‌ ڤايرۆسى "كۆڕۆنا" له‌ وڵاتى فلپين راگه‌ياند.





ئەم هەواڵە 598جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad