English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بێکھام ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنەی کردووتە ئامانج 
2020-02-02 [02:24 AM]

ZNA- ھەولێر 



دەیڤید بێکھام خاوەنی یانەی ئەنتەر مەیامی ئەمریکی ھەوڵدەدات لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەی بەرشەلۆنە مۆربکات. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ، بێکھام دەیەوێت لە ماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە مۆربکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بێکھام جگە لە گریزمان ، ئارەزوو دەکات گرێبەست لەگەڵ میسی و سوارێز و بۆسکێسیش مۆربکات و یانەکەی بکاتە سەرنج راکێشترین یانە لە ئەمەریکا. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بێکھام دەزانێت گریزمان سەرسامە بە خولی ئەمریکی و ساڵانە سەردانی شاری مەیامی دەکات, لەبەر ئەمە ھەوڵدەدات بیگوازێتەوە ریزەکانی یانەکەی. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3913جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad