English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان: ئه‌گه‌ر پێویست بكات فڕۆكەی ئێف16 بە كاردێنین دژ به‌سوریا
2020-02-03 [07:09 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، وەڵامی ھێرشەكانی سووریا دەدەنەوە و ئەگەر پێویست بكات فڕۆكەی ئێف16 بە كاردێنن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: "ئۆپەراسیونەكەمان لە ئیدلب بەردەوام دەبێت و وەڵامی ھێرشی سوپاسی سووریا دەدەینەوە و 40 شوێنمان بۆ ھێرشكردنەسەر دەستنیشان كردووە".

راشیگەیاند: "لە وەڵامی ھێرشەكەی ئەمڕۆدا 35 سەربازی سوپای سووریامان كوشتووە، ده‌شڵێت ، "ئەگەر پێویست بكات فڕۆكەی ئێف16 لە ھێرشەكانمان بەكاردەھێنین".

ئەمڕۆ سوپای سووریا لە ئیدلب ھێرشی كردە سەر ھێزەكانی توركیا، كە بەو ھۆیەوە چوار سەربازی توركیا كوژران و 9ی دیكەش برینداربوون.

 





ئەم هەواڵە 3586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad