English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوتابیانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە چین داوای بەهانەوەچوون دەکەن
2020-02-03 [10:20 AM]

ZNA-هەولێر



خوێندکارانی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق لە چین داوای بەهانەوەچوون و گواستنەوەیان دەکەن.

عادل عوسمان، خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی پزیشکی لە شاری شنیان لە هەرێمی لیاونینگ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بارودۆخی خوێندکارانی عێراق لەشاری ووهان زۆر خراپە. هەموو شوێنەکان داخراون و ناتوانن لەماڵەوە بچنە دەرەوە، ئەوەش بەهۆی زۆری رێژەی تووشبوون بە ڤایرسی کۆرۆنا. هەربۆیە بە ئەستەم خواردنیان دەستدەکەوێت".

ئەو خوێندکارە جەختی لەوە کردەوە، خوێندکارانی زۆربەی وڵاتەکانی دیکە بە فڕۆکە گواستراونەتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، بەڵام خوێندکارانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا ماونەتەوە.

کۆرۆنا لە مانگی کۆتایی ساڵی 2019ـەوە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، زیاتر لە 12 هەزار کەس تووشبوون و نزیکەی 250 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین، وڵاتان خوێندکارانی خۆیان لەو وڵاتە بە فڕۆکەی تایبەت گەڕاندەوە و رێکاری پێویستییان گرتووەتەبەر.





ئەم هەواڵە 3763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad