English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی چین خێزانێک لە ماڵەکەی خۆیاندا بەند دەکەن
2020-02-03 [12:50 PM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی چین لە ھەرێمی جیانگسو، ژنێک و خێزانەکەی کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان، لە ماڵەکەی خۆیان بەند دەکەن.

پۆلیس ماڵی ژنەکە بە ئاسن پەرژین دەکەن و چەند ھێمایەکی ئاگادارکردنەوەش لە ماڵەکەدا ھەڵدواسن تاوەکو دراوسێکانیان، نزیک نەبنەوە لێیان.

بەگوێرەی ھەواڵێکی دەیلی مەیل، ئەو خێزانە لە شاری ووھان کە سەرچاوەی دروستبوونی ڤایرۆسەکەیە گەڕاونەتەوە و پۆلیسیش بۆ ئەوەی نەیەنە دەرەوە، لە ماڵەکەی خۆیان بەندی کردوون.

گرتە ڤیدیۆی بەندکردنی ئەو خێزانە بڵاوبووەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت، ژنێک ھاوار دەکات.

تاوەکو ئێستا، نزیکەی ٤٠٠ کەس لە چین، بەھۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 4465جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad